زۆربەی ئۆتۆمبیلەکان گرفتی پیسبون یان گیرانی ئەگزۆزیان ھەیە بەکاربۆنی رەشی کەڵەکەبوو لەناویدا ئەمەش لەدەرەنجامی سوتانی سوتەمەنییە کەکاریگەری دەبێ لەسەر ئەدای ئۆتۆمبیلەکە بەشێوەیەکی گشتی.
لەوبارەیەوە وێب سایتی Autoblog چەند ھەنگاوێکی سادەی خستۆتەروو بۆ پاککردنەوەی ئەگزۆزی ئۆتۆمبیل.
١. دوو دەقیقە سابون بەکاربھێنە، دواتر ئاوی پێدا بکە وپاکی بکەرەوە پاشان گیراوەی پاککردنەوەی تایەکان بەکاربھێنە لەگەڵ ئاودا بیکە بەئەگزۆزەکەدا و بەفڵچە دوو دەقیقە بیشۆ.
٢. خوری بھێنە دوو دەقیقە بەئاوەوە بیکە بە ئەگزۆزەکەدا و جارێکی تر بەسابون لێی بخشێنە.
٣. قۆناغێکی تر ووشک کردنەوەی ئەگزۆزەکەیە کەوشک بۆوە ھەوڵ بدە شێدارکەر و درەوشێنەر بدەیت لەپارچەیەک پەرۆی تایبەت بەشتنی تایەکان و بیدەیت لەئەگزۆزەکە لەدەرەوە و ناوەوە.
٤. چینێک یان دوو جین لەکرێمی پاراستنی تایەکان بدە لەسەری ئەگزۆزەکە و لەناوەوە بۆ دەرەوە.

 

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی