ئەمەی خوارەوە چەند ئاماژەیەکی جەستەیە کە سادە دەردەکەوێت، بەڵام نیشانەیە بۆ نەخۆشی مەترسیدار و لەخوارەوە بیانزانە:

-تەنها یەک چاوت لە وێنەدا سوور دەبێت

-نیشانەیە بۆ بونی هەوکردن لە چاوەکەی دیکەت کە دەمارە خوێنەکان خوێنی پێناگەیەنن، هێمایەکیشە بۆ بونی شێرپەنجە.
-گۆڕان لە دەستووخەتی نوسینیت.

-هێمایە بۆ نەخۆشی، پارکینسۆن، بە گشتی ئەم نەخۆشییە بە ھۆی لە نێوچوونی خانە ڕژێنەره‌کانی دوپامین ( ماکی بگۆزی دەماری )ەوە سەرھەڵدەدات و پەیوەستە بە مێشکەوە.


-تۆمارکردنی هەموو شتەکان لە دەفتەری یادەوەری

-نیشانەیە بۆ بونی کێشە لە مێشک و ئەگەری توشبون بە نەخۆشی لەبیرچونەوە.

-بونی ئازار لە ناوک و دەوروبەری

-نیشانەیە بۆ نەخۆشی ڕیخۆڵەکوێرەسۆ کە ئازاری زۆر و لەناکاوی هەیە
-هەڵئاوسانی ورگ

زۆر جار بەهۆی ئەوەی کۆئەندامی هەرسکردنمان بە باشی کارناکات، ئەو خواردنی دەیخۆین لە ورگ و جەستەماندا دەمێنێتە و دەبێتە هۆی ئەوەی هەڵئاوسان دروستببێت لەو ناوچانەدا، کە وا دەزانیت قەڵەوبوویت و ورگت پەیدا کردووە.