جۆرە نەخۆشیەک لەناو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە، پسپۆڕێکی نەخۆشیەکانی منداڵانیش لەبارەی ئەو جۆرە نەخۆشیەوە ھۆشداری بەدایکان و باوکان دەدات و وردەکاری نیشانەکانی نەخۆشیەکەو چۆنێتی چارەسەرکردنی ئاشکرادەکات.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌ڕان ئۆنلاین د.کۆچەر عومەر پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان، ڕاگەیاندووه‌ “جۆرە نەخۆشیەک لەناو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە کە بەنەخۆشی (دەست، دەم و قاچ) ناودەبرێت، پێویستە دایکان و باوکان ئاگاداری منداڵەکانیان بن و لەکاتی ھەستکردن بەنەخۆشیەکە پێویستە منداڵەکە لەماڵەوە بمێنێتەوەو نەچێتەوە خوێندنگەو باخچەی ساوایان و کۆبونەوەکانی منداڵان، چونکە نەخۆشیەکە گوازراوەیەو دەگوازرێتەوە”.

دكتۆر كۆچه‌ر به‌تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی گوتووه‌:”نەخۆشیەکە لەڕێگەی ھەواوە توشی منداڵەکە دەبێت، نیشانەکانیشی لەسەرەتادا بریتیە لە(تا، تەڕی لوت،  بێتاقەتی و دواتریش بونی زیپکەو سوربونەوەی دەست و قاچ و دەمی منداڵ)، ھاوکات ھەندێکجاریش دەبێتە ھۆی ئازار لەکاتی خواردندا بەھۆی بونی برین لەناو دەمی منداڵەکەدا،  ھەندێکجاریش خورانی دەبێت”.

پسپۆڕیەکانی نەخۆشیەکانی منداڵان ئەوەشی وت:”کۆرسی نەخۆشیەکە ھەفتەیەک بۆ ١٠ ڕۆژ دەمێنێتەوە، دواتر چارەسەری نیشانەکانی دەکرێت و لەو ماوەیەدا خۆی  خۆی چاکدەبێتەوە، بۆیە پێویستە لەکاتی نیشانەکاندا نەخۆشەکە لەماڵەوە بمێنێتەوەو نەچێتەوە دەرەوە”.

 

سوپاس بۆ نووسینی چه‌ند كۆمێنتێك له‌ په‌ڕه‌كه‌مان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك