سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە بە 40 دۆلار ئۆتۆمبێلەكانی خۆیان بەرنە ناو خاكی ئێرانەوە.

یاسین مەحمود سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێستا ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیانی عێراقی كراوە، كە لەڕێگەی دەروازەی سنوری باشماخەوە ئۆتۆمبێلی عێراقی ببەنە ناو خاكی ئێرانەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەساڵانی پێشتر ئەگەر ئۆتۆمبێلێك ببرایەتە ناو خاكی ئێرانەوە دەبوو خاوەن ئۆتۆمبێلەكە 300 دۆلار بدات، بەڵام ئێستا ئەو نرخە بۆ 40 دۆلار دابەزیوە

سه‌رچاوه‌: خەڵك