بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت دوای تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم بۆ ماوەی حەوت رۆژ پشووی رەسمی دەبێت بۆ خوێندنگاکان.

بەکر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ئەمڕۆ ھەینی ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ بە دواڕۆژی راگەیاند، لە رۆژی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھەتاوەکو ٢٣ی کانوونی دووەم ٢٠١٨ پشووی کۆتایی وەرزە لە سەرجەم خوێندنگاکان.

تایبەت بە دەستپێکردنەوەی دەوام لە ھەفتەی ئایندەدا وتی “لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ دەوام لە خوێندنگاکان دەستپێدەکاتەوە و ئامادەکاری دەکرێت بۆ دەسپێکردنی تاقیکردنەوەکان لە رۆژی ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨”.

 

 سه‌رچاوه‌: دواڕۆژ، ھۆگر کەمال

….

….

ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ریكلامتان بۆ بكه‌ین بۆ ماوه‌ی ٥ ساڵ له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ و په‌ڕه‌كه‌مان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌وا ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ ٠٧٧٠٩٤٤٩٩٩٠ خزمه‌تگوزاری ڤایبه‌ری به‌رده‌سته‌.