چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتێكی رۆژانه‌ هه‌یه‌ كه‌ گه‌ر ئه‌نجامیان بده‌یت ئه‌و هه‌سته‌مان لا دروستده‌كات كه‌ كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوین و به‌وه‌ش متمانه‌مان به‌خۆمان زیاتر ده‌بێت.

–  وه‌رزشكردن: هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ئارامی ده‌رون و جه‌سته‌.

–  بڕی پێویستی خه‌وم: به‌وه‌ش جه‌سته‌مان رێژه‌ی پێویستی پشوودان وه‌رده‌گرێت و دواتر هه‌ست به‌ چالاكی ده‌كه‌ین.

–  ڤیتامینه‌ پێویسته‌كان: بزانه‌ جه‌سته‌ت پێویستی به‌ چ جۆره‌ ڤیتامینێك هه‌یه‌ و رۆژانه‌ ئه‌و خواردنانه‌ زۆر بخۆ كه‌ ئه‌و ڤیتامینه‌یان تێدابه‌.

–  بیركدنه‌وه‌ی ئیجابی: بیركردنه‌وه‌ی ئیجابی و بینینی لایه‌نه‌ باشه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ قه‌ناعه‌ت و رازیبون به‌ ژیانی خۆت.

–  كه‌سێكی به‌سوود به‌: هه‌وڵبده‌ له‌ رێكخراوێكی خێرخوازی یاخود كارێكی مرۆڤانه‌دا به‌شداری بكه‌یت.

– خواردن: تا ده‌توانیت خواردنه‌كانت با ته‌ندروستبێت و به‌پیی رێژه‌ی پێویست بێت.

–  هه‌شت په‌رداخ ئاو: رۆژانه‌ هه‌وڵبده‌ 8 په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ هه‌م مادده‌ زیاده‌كانی جه‌سته‌ت پاكده‌كاته‌وه‌و هه‌م چالاكتریشت ده‌كات.

سه‌رچاوه‌: خێزان

amano
Author: amano

سه‌رپه‌رشتیاری ئۆنلاین