camera1

 

شارەزایەکی بواری ئاسایشی زانیارییەکان ھۆشداری دا لەمەترسی ھەندێ ئەپڵیکەیشنی مۆبایلی ئایفۆن کەدەیەوێ بچێتە نێو کامێرای مۆبایلەکەتەوە و بواری بدەیت ئەمەش بۆ دەستوەردانە لەبابەتە تایبەتەکانی بەکارھێنەرەکە.

لەوبارەیەوە (فلیکس کروس) کەپەرەپێدەری بواری وێبە رایگەیاندوە ئەو جۆرە ئەپڵیکەیشنانەی دەتوانێ بگاتە نێو وێنەکانی بەکارھێنەر دەتوانی ئەو وێنەیە ەبرێت لەمۆبایلەکەوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی (نیویۆرک پۆست) ئەم ئەپڵیکەیشنانە رۆڵی سیخوڕ دەبینینن.

باشترین رێگاش بۆ ئەمرۆمان داپۆشینی عەدەسەی کامێراکەیە کەنەتوانێ ھیچ کەسێک کامێراکەت بەکاربھێنێت بۆ وێنەگرتن بەبێ خواستی خۆت.

شارەزاکەی بواری پەرەپێدانی بابەتە ئەلیکترۆنییەکان ئاماژەی بەوەکردوە کەپێویستە ئەپڵ ھەنگاوی جدی بنێت بۆ چارەسەری ئەو گرفتانە و گۆڕینی سستمی چونە نێو فۆتۆ و کامێرای بەکارھێنەرەکەوە.

 

تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی

edo
Author: edo