زستان چەندین گرفت توشی ئۆتۆمبیل دەکات چونکە باران بارین و خۆڵ و شێ و تێکەڵبونی بەھەوا ھەمووی پڕ مەترسییە بۆ بەدەنی ئۆتۆمبیلەکە.
ھەموو ھۆکارە جیاوازەکانی کەشوھەوا کاریگەری ھەیە و دەبێتە ھۆی داخوران و دروستبونی ژەنگ، بۆیە لێرەدا دەتوانیت پەیڕەوی ئەمە بکەیت:

١- شتنی ئۆتۆمبیل: لەزستاندا گرنگە ئۆتۆمبیل بشۆیت نەک بھێڵیت خۆڵ و قوڕی پێوە بمێنێتەوە چونکە زیان بەئۆتۆمبیلەکە دەگەیەنێت و توشی داخورانی کانزاکەی و بۆیەکەی دەکات.

٢- پۆڵیش کردنی ئۆتۆمبیل: باشترین رێگایە بۆ پاراستنی ئۆتۆمبیلەکە لەشێ و خوێ و تەپوتۆز بەم جۆرە دەبێتە چینێک بۆ پاراستنی.

٣- داپۆشینی ئۆتۆمبیلەکە بە چینێک پلاستیک کەھەمان رۆڵی پۆلیش دەبینێت.

٤- ھەوڵ بدە بیخەیتە شوێنی پارێزراو لەباران و ووشک بێت.

 

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی

edo
Author: edo