بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی ھەرێم رایدەگەیەنێت “گواستنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی تر ئاسانکاری بۆ کراوە، لەمەودوا ھاووڵاتیان دەتوانن بەبێ کێشە و رێگری، تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ پاریزگاکان بگۆڕن بەمەرجێک مۆدێلی بەرزبێت.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی دەست دواڕۆژ کەوتووە و ئەمڕۆ ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ھاتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھاتوچۆی ھەرێم کار بەرێنمایی نوێ دەکات بۆ گواستنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل یان گۆڕینی لە پارێزگایەکەوە بۆ  پارێزگایەکی تر، لەمەودوا شۆفیران توشی کێشە و ئاستەنگ نابن وەک جاران.

 

ئەوەش ھاتووە، بەپێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھاتوچۆی ھەرێم، ھەر شۆفێرێک بیەوێت گواستنەوەی تابلۆ لەپارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە بکات تەنیا پێداویستییەکانی تایبەتی دەوێت کە پێکدێت لە ساڵانەی ئۆتۆمبێل و ناسنامە و رەگەزنامەی کەسەکە وە دەبێت خودی ئەو کەسەش ئامادەبێت کە دەیگوازێتەوە ئەوەشی بەناویەوەیە، لەگەڵ رسوماتەکان”.

 

لەراگەیەنراوەکەدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، گواستنەوەی تابلۆ تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت دەکرێت و بارھەڵگرەکان ناگرێتەوە بەمەرجێک مۆدێلی ئۆتۆمبێلە تایبەتییەکە بەرزبێت و دوای ساڵی ٢٠٠٣ بێت، ھیچ سەرپێچییەکی گەورەی یاسایی و ھاتوچۆی نەبیت یان فەرمانی دەسبەسەرداگرتنی نەبێت وە بۆ ئەوەش تەنیا بڕە ڕسوماتێک لەشۆفێران وەردەگیرێت کە بەپێی ئۆتۆمبێلەکە دەگۆڕێت.

 

سه‌رچاوه‌: دواڕۆژ، ھانا چۆمانی

….

تێبینی:

….

ئهگهر ئێوهش دهتانهوێ ریكلامتان بۆ بكهین بۆ ماوهی ٥ ساڵ لهسهر ئهم ماڵپهڕه و پهڕهكهمان لهتۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك ئهوا دهتوانن پهیوهندی بكهن به ٠٧٧٠٩٤٤٩٩٩٠ خزمهتگوزاری ڤایبهری بهردهسته.

……

↙ ئەوکەسانەی کێشەی وشکی پێست یان ھەیە و پێستی دەموچاو یان ماتە و چرچ بوە تەنھا ئەم کرێمە بەسە بۆ چارەسەر کردنی ھەموو کێشە کانی دەموچاوت
✔ شێداركردنی رووخسار
✔توندكردنه‌وه‌ی رووخسار وپاراستنی لەچرچی، لابردنی چرچی.
✔گەش و جوان و سف و روونكردنه‌وه‌ی رخسار.

ئه‌وا ده‌توانن كرته‌ لێره‌ بكه‌ن بۆ ده‌ستكه‌وتنی كرێمی زۆر تایبه‌ت

edo
Author: edo