جەرجیر رێژەیەکی بەرزی ڤیتامین و کانزاکان و تایبەتمەندیی دژە ئۆکسانی تێدایە کەرەگەزێکی خۆراکی گرنگە و ھاوکارە لەبەدیھێنانی سودی تەندروستی گرنگدا.

لەوبارەیەوە وێب سایتی organicfacts ی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە کەجەرجیر ئەم سودانەی ھەیە:

١. پاراستن لەشێرپەنجەی مەمک: جەرجیر دژە ئۆکسانی تێدایە کەبەلۆتین و بیتا کارۆتین ناسراوە و ئەمەش توشبون بەشێرپەنجە سنوردار دەکات. جەرجیر ڤیتامین سی تێدایە کەدژەئۆکسانی دروستبوو بەھۆی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە و فۆلیک ئەسیدی تێدایە.

٢. پاراستن لەشێرپەنجەی قۆڵۆن و رێکە: ئەمەش فۆلیک ئەسیدی تێداایە کەدەتپارێزێت لەشێرپەنجەی قۆڵۆن و رێکە.

٣. باشترکردنی تەندروستی دڵ و مولولەکانی خوێن: ئەمەش رێژەی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا کەم دەکاتەوە و ئەمەش مەترسی توشبون بەنەخۆشییەکانی دڵ و مولولەکانی خوێن و رەقبونی خوێنبەرەکان کەم دەکاتەوە.

٤. باشترکردنی تەندروستی ئێسک : ئەمەش بەھۆی بوونی کالیسیۆمەوە ھاوکارە لەسنوردارکردنی مەترسیەکانی توشبون بەنەرمبونی ئێسک و بنیاتی ئێسک.

٥. پاراستن لەجەڵتەی مێشک: بەھۆی بونی فۆلیک ئەسیدەوە تێیدا بەسوودە بۆ پاراستن لەجەڵتەی مێشک.

 

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی

…..

edo
Author: edo