دەزگای گشتی کاروباری مین لە سنوری پارێزگای ھەولێر پێویستی بە دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەرە بە شێوەی گرێبەست، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگاکەش جەخت لەوە دەکاتەوە کە مووچەی مانگانەی ئەو کەسانەی دادەمەزرێن یەک ملیۆن و ٥٠ ھەزار دینارە.

 

زێبار خالید بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای گشتی کاروباری مین لە سنوری پارێزگای ھەولێر، راگەیاند “دەزگای گشتی کاروباری مین لە سنوری قەزای سۆران، چۆمان و شەقڵاوە پێویستی بە دامەزراندنی ٢٢ فەرمانبەرە بە شێوەی گرێبەست و بەناونیشانی مین لابەر”.

 

وتیشی “ھەر کەسێک ئارەزووی دامەزراندن دەکات پێویستە لە ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ەو رۆژانی دواتر سەردانی حامیەی رواندز بکات بۆ وەرگرتنی فۆرم و دوا وادەش بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەکە رۆژی ٢٢ی ھەمان مانگە”.

 

زێبار خالید ئاماژەی بەوەشدا کە مەرجە ئەوەی داوای دامەزراندن دەکات تەمەنی لە ١٨ساڵ کەمتر نەبێت و لانیکەم دەرچووی قۆناغی ئامادەیی بێت، ھەروەھا نابێت مووچەی لە ھیچ شوێنیکی دیکە ھەبێت و پێویستیشە تەندروست و لەش ساغ بێت.

 

مووچه‌كه‌ی

 

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە مووچەی مانگانەی ئەو کەسانەی دادەمەزرێن بریتی دەبێت لە یەک ملیۆن و ٥٠ھەزار دینار.

 

سەرچاوە: دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی

jobs-min-krg

edo
Author: edo

ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رده‌سته‌ له‌: عه‌ره‌بی