مژدەیەک بۆ ھاوڵاتیان … بەم شێوەیە زیاد دەکاتەوە
 
لەمانگی داهاتووەوە كۆمپانیای دانەغاز بڕی غازی سروشتیی بۆ وێستگەكانی كارەبا زیاد دەكات و كۆی بەرهەمهێنانی هە رێمیش لە 2700 مێگاوات، بۆ 3500 مێگاوات بەرزدەبێتەوە، بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت: بۆ زستانی ئەمساڵ پێدانی كارەبای نیشتمانیی زیاد دەبێت.

ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند: بڕیارە لەمانگی 9، كۆمپانیای دانەغاز بڕی غازی سروشتیی بۆ وێستگە غازییەكان زیاد بكات، ڕێكارەكانیش ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژی پێدەچێت و سەرجەم وێستگە غازییەكان دەكوژێندرێنەوە، كە بڕی بەرهەمیان نزیكەی 1700 مێگاواتە، لەو دوو ڕۆژەدا تەنها هەزار مێگاوات كارەبا دەمێنێتەوە.

 

زانیاری زیاتریشی لەوبارەیەوە ئاشكراكردو وتی:” بۆئەوەی بەڕێژەیەكی بەرچاو لەو چەند ڕۆژەدا كارەبا كەم نەبێتەوە، لەهەوڵی دابینكردنی جێگرەوەین، تا گازوایل بۆ ژمارەیەك لەوێستگەكان دابینبكرێت و كێشەی كەمی كارەبا دروست نەبێت”.

 

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارەبا، زیادكردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەكان، قۆناغ بەقۆناغ دەبێت و تا دەگاتە كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و بەوەش ڕێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا نزیكەی 750 مێگاوات زیاد دەكات، دەشڵێت: ” بەو زیادكردنەش، ئەگەر كێشەو گرفت دروست نەبێت، بڕی پێدانی كارەبا بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ زیاتر دەبێت بەراورد بەساڵانی ڕابردوو، چونكە لەبری 2700 مێگاوات، كۆی گشتی بەرهەمهێنان دەبێتە نزیكەی 3500 مێگاوات”.

 

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی

بۆ خۆتۆماركردن به‌نیو خوله‌ك له‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان له‌رێی فه‌یسبووكه‌كه‌تانه‌وه‌ بفه‌رموون له‌و به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ خۆتان تۆمار بكه‌ن:

https://gerran.online/gd-login/?signup=1

amano
Author: amano

سه‌رپه‌رشتیاری ئۆنلاین