کوپێک لەم گیراوەیە شەوانە بەر لەخەوتن بیخۆیتەوە ھاوکارە لەسوتاندنی چەوری لەش، بەتایبەت ناوچەی سک و وورگدا، ئەم گیراوەیە ئاسان ئامادە دەکرێت و لەکاتێکی کورتدا دەرەنجامەکەی دەردەکەوێت بەمەرجێک بەشێوەیەکی رێک وپێک بیخۆیتەوە. 


رەنگە چەوریی وورگ سەخت بتوێتەوە لەجیاتی ھەست کردن بەنائومێدی ئەم گیراوە سادەیە بخۆرەوە کەکاریگەرە بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانت بۆ دابەزاندنی کێش. کاتێ دەخەویت میتابۆلیزم ھێواشترە لەچاو کاتی بەئاگاھاتنەوەدا، ئەمەش گیراوەیەکە کەھاندەری میتابۆلیزمی خێراتر و سوتاندنی چەورییە لەکاتی خەوتندا.


پێکھاتەکانی: 

١ خەیار، دەسکێک مەعدەنوس، ١ لیمۆ، ١ کەوچک زەنجەبیل، ١ کەوچکی گەورە ئاوی ئەلۆی ڤێرا، نیو کوپ ئاو، پێکھاتەکان تێکەڵ بکە و ئەم گیراوە فرێشە ئامادە بکە و بەر لەخەوتن بیخۆرەوە.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی

ئه‌گه‌ر پێتان وایه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ سوودمه‌نده‌ ئه‌وا بفه‌رموون له‌خواره‌وه‌ چه‌ند هاورێیه‌كتان تاگ بكه‌ن

edo
Author: edo