keshdabazandnدابەزاندنی کێش بۆتە بابەتێکی جێ گرنگی ملیۆنان کەس بەوپێیەی تەنیا کاریگەری نابێ لەسەر شێوازی رووکاری مرۆڤەکان بەڵکو توشی چەندین نەخۆشی وەک شەکرە و فشاری خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ دەکات، بۆیە باشترە کێش دابەزێنیت.

ئەو ماوەیەی پێویستە بۆ لەناوبردنی چەوری زیادە و کەڵەکەبووی لەش جیاوازە لەکەسێک بۆ یەکێکی تر و ئەمەش بەپشت بەستن بەو توانایەی سەرفی دەکات، ئەمجارە بە ٧ رۆژ دەتوانیت کێشت دابەزێنیت.

پێکھاتەکانی:

تۆوی چیا (Chia Seeds) (کەپرۆتین و ئۆمیگا ٣ و ریشاڵی تێدایە)
١ کوپ ئاو
٢ کەوچک ئاوی لیۆم
١ کەوچک ھەنگوین

سەرەتا تۆوەکە بۆ ١٥ دەقیقە بخە نێو ئاوەوە دواتر ئاوی لیمۆ یان ١ کەوچک دارچینی دواتر ھەنگوینی تێ بکە و جوان تێکەڵی بکە بەم جۆرە گیراوەکە ئامادە دەبێت بۆ خواردنەوەی دوای نانی بەیانی بە ٣٠ دەقیقە بەشێوەیەکی رۆژانە.

ئەم گیراوەیە دەرەنجامێکی روونی دەبێت لەتێکشکاندنی چەوری و دابەزاندنی کێش لەماوەی ١ ھەفتەدا.

 

سه‌رچاوه‌: snnc

edo
Author: edo