فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی ئێستا رایگه‌یاند هێزه‌كانیان به‌ره‌و كه‌ركوك جووڵه‌ پێكردووه‌.

 

زەکی کەهیە فەرماندە لەحەشدی شەعبی رایگه‌یاند: “پۆلیسی ئیتیحادی لەناحیەی تازە خورماتوەوە بەڕێکەوت بەرەو کەرکوک بەئاراستەی سەربازگەی کەیوان.

 

ئه‌وفەرماندە حه‌شدی شه‌عبی به‌دواڕۆژ گوتووه‌، هێزەکە ناحەی تازەیان بەجێهێشتووە و لەمیحوەری مەکتەب خالیدەوە دەچێتە ناو کەرکوکەوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رێککەوتنێککراوە پێشتر لەسەر ئەم جموجۆڵە و خوازیارین هیچ پێکدادانێک رونەدات و هێزی زیاتریش لە ناحیەکە کۆبونەتەوە.

 

ئەو فەرماندەیەی حەشد رەتیکردەوە، هیچ لەبارەی رێککەوتنەکەوە بدرکێنێت.

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌ڕان، ئاسۆ مامەند لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند: بارودۆخی کەرکوک لەژێر کۆنترۆڵدایەو تا ئێستاش ھیچ پەلامارێک لەلایەن سوپای عیراق و حەشدی شەعبیەوە نەدراوە، بەڵام بەپێی ھەندێک سەرچاوە لەناحیەی تازەوە جوڵەیان پێکراوە بەرەو سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە.

 

كه‌ركوك

edo
Author: edo