ڕەنگە لەو باوەڕەدابیت شەکر خراپترین شتە بۆ ددان، چونکە شیرینی دەبێتە ھۆی کلۆربوونی ددان ولاوازبوونی، بەڵام لە ڕاستیدا چەندین خواردنی تر ھەیە لە شەکر زیانی زیاترە بۆ ددان ھەیە.

 

بەپێی توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ، شەکر تاکە سەرچاوەی داخورانی ددان و کلۆربونی نیە، بەڵکو ترشەمەنیەکان خراپترن، چونکە توێژینەوەکان دەڵێن بەکتریای نێوان ددان شەکر دەگۆڕن بۆ ترشەمەنی.

 

ھەروەھا توێژینەوەکە، دەڵێت بسکیتی سوێر لە شەکر خراپترە بەھۆی نیشاستەکەی ناوی، ھەروەھا میوەی تازە زۆر باشترە لە میوەی وشککراو، چونکە میوە وشک ئاوەکەی ناوی لەدەست داوە و شەکرەکەی ناوی چڕ بووەتەوە ئەمەش وادەکات ھاوشێوەی شیرینی بێت.

 

سەرەڕای ئەوەی نارنج میوەیەکی سروشتیە، بەڵام توێژینەوەکان دەڵێن بەھۆی چڕی ترشەکانی ناوی زیان بە ددان دەگەیەنێت، بەھەمان شێوە خواردنەوەی گازی و قاوەش زیانیان ھەیە.

دواڕۆژ – وە:ھیڤی فەرھاد

edo
Author: edo