File photo of workers of SOC adjusting a valve at the Rumaila oil field in Basra Province

خەندان- سۆران ئەمین

حكومەتی هەرێمی كوردستان قەرز لەكڕیارانی نەوتەكەی دەكات، لەوانە كۆمپانیای رۆزنەفتی روسی بەمەبەستی یەكلایكردنەوەی سكاڵایەكی یاسایی لە لەندەن، كە كۆمپانیای دانەغاز لەسەری تۆماریكردووە.

هەفتەی رابردوو هەرێمی كوردستان رێككەوتنی لەگەڵ چەندین گەورە بەرهەمهێنەری نەوت واژۆكرد، بەمەبەستی دانەوەی قەرزەكانی سەری.

چەند سەرچاوەیەكی كەرتی نەوت بە رۆیتەرز-یان رایانگەیاند، “حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرلەنوێ پەیكەرو چوارچێوەی هەندێ لەرێككەوتنەكانی لەئێستادا داڕشتووەتەوە،  بەمەبەستی دابینكردنی كۆمەكی دارایی بۆ هەناردەی نەوتی خاو و كۆكردنەوەی پارە بۆ یەكلایكردنەوەی سكاڵایەكی لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی هەرێم داوای لەكۆمپانیای رۆزنەفتی روسی و كۆمپانیا بازرگانەكانی سەر بەرۆزنەفت كردووە، سەرلەنوێ پەیكەری رێككەوتنامەكان دابڕێژرێنەوە بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی دارایی هەناردەی نەوتەكەیی و دواخستنی هەندێ لە شایستە داراییەكانی ئەو كۆمپانیایانە.

هەرچەندە كۆمپانیای رۆزنەفت، رەتیكردووەتەوە، لێدوان لەو بارەیەوە بدات، بەڵام كۆمپانیا بازرگانییەكانی سەربە رۆزنەفت دوپاتیكردووەتەوە، بەشدارییان لەپڕۆسەی كۆكردنەوەی دارایی كردووە، “بەردەوام پشتیوانی پێشكەش بەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین”.

هاوكات سەرچاوەیەك لەكەرتی نەوت كە بەشداربووە لە پەیكەری رێككەوتنامە نوێكان رایگەیاندووە، “لەگەڵ پێدانەوەی قەرزەكانی بەرهەهێنەرەكانی نەوت و یەكلایكردنەوەی سكاڵاكەی لەندەن، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئەدائێكی باشترەوە خۆی بۆ ریفرانۆدم ئامادەدەكات، ئاشكرایە نایەوێت بەكەموكورتییەوە بچێتە قۆناغی داهاتوو”.

مەجید جەعفەر، بەڕێوەبەری كارگێری كۆمپانیای دانەغاز، رایگەیاندووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامانجی ئاشكرای خۆی هەیە،  كە خۆی دەبینێتەوە لەیەكلایكردنەوەی قەرزەكان لەگەڵ وەبەرهێنەراندا، “بەوەش زیاتر سەرنجی وەبەرهێنەران بۆ هەرێم رادەكێشێت، دەتوانێت گەشە بە یەدەگەكانی بدات بەشێوەیەكی خێراتر، دواترو لەكۆتایدا پارەیەكی زۆركۆبكاتەوە”.

پێشتر حكومەتی هەرێم، رازیبوو لەسەرپێدانی یەك ملیار دۆلار بۆیەكلایكردنەوەی سكاڵایەكی یاسایی، بە بەهای زیاتر لە ملیارێك دۆلار، كە كۆمپانیای دانەغازو هاوبەشەكانی لە كونسۆر تیوپیرڵ تۆماریان كردبوو، لەدادگای لەندەن، بەهۆی ئەوەی ئەو كۆمپانیانە شایستە داراییەكانی بەرهەمهێنانی گازی شلییان پێنەدراوە، سكاڵاكەش بۆچەندین ساڵ بەردەوام بوو،  تاوەكو هەفتەی رابردوو هەردوولا گەیشتن بە رێككەوتن.

edo
Author: edo

ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رده‌سته‌ له‌: عه‌ره‌بی