سبەینێ سەرکردایەتی سیاسی کورد کۆبوونەوەیەکی گرنگ سەبارەت بە دوا پێشھاتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە و رێوشوێنەکانی حکومەتی عیراق دژی ھەرێم ئەنجام دەدات و وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش رایدەگەیەنێت: “کەمین بۆ عەبادی دانراوە”.

به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، راگەیاندووه‌: سبەینێ شه‌ممه‌ کۆبوونەوەیەکی گرنگی سەرکردایەتی سیاسی کورد ئەنجام دەدرێت، سەبارەت بە پێشھاتە سیاسییەکانی ھەرێم و ناوچەکە، بەڵام تا دوای کۆتایی ھاتنی کۆبوونەوەکە، ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا ناکەین.

كه‌مینه‌

وتیشی: “ئەو بڕیارانەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە دژی کورد دەرکراون، وەک کەمینێک وایە بۆ عەبادی. ھاوکات ئەو رێوشوێنانەی دژی کورد گیراونەتەبەر پێشێلکاریی دەستووری و یاسایی تێدایە”.

سەبارەت بەڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی ھەرێم، وتەبێژەکەی یەکێتی رایگەیاند: “لەدەستوور جگە لە یەک یاسا نەبێت، ھیچ یاسایەکی دیکە نییە سەبارەت بەکاروباری فڕۆکەخانەکان، ئەویش یاسای ساڵی ١٩٧٤، کە ھی سەردەمی رژێمی پێشووی عیراقە و رێوشوێنی توندن بەرامبەر بەو ناوچانەی کە ئەوکات پێیاندەوترا ناوچەکانی حوکمی زاتی”.

راشیگەیاند: ھەرچەندە لە دوای ریفراندۆم، رۆڵ و ئامانجی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گۆڕاوە بۆ سەنگەرێکی خراپ دژی کورد. “بەڵام لەدوای پەیامەکەی ئەمڕۆ ٢٩ی ئەیلولی ٢٠١٧ی مەرجەعی باڵای شیعەکان، پێموایە گۆڕانکاری روو دەدات”.

edo
Author: edo