nawidنەوید کەریم خەڵکی شاری شنۆیە لە رۆژھەڵاتی کوردستانە، تەمەنی ١٧ ساڵە، ماوەی دوو ساڵە سەرقاڵی پرۆژەیەکە بۆ گەلی کورد و لەئێستادا تەنھا چەند رۆژێکی ماوە بۆ بڵاوکردنەوەی پرۆژەکەی، لە چاوپێکەوتنێکیدا نەوید دەربارەی پرۆژەی دەدوێت.

 

*نەوید کەی دەستی بەم کارە کردووە و بیرۆکەکە چۆن بوو؟

-نزیکەی دوو ساڵ دەبێت کار لەسەر ئەم پرۆژەیە دەکەم، ئەم بیرۆکەیەم بۆ دروستبوو کاتێک دەبینم چ فارس تورک عەرەب ھەمووان بەرنامەیەک یان تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بەخۆیان ھەیە و بەکاریدەھێنن.

 

ھەمووان سەربەخۆن و لە بەرنامەی خۆیان کەڵک وەردەگرن تەنھا ئێمە نەبێت وەک کورد سوود لە ھەموو بەرنامەکانی ئەوان وەردەگرین و پرۆگرامێک نییە تایبەت بێت بە خۆمان، جگە لەوەی بە پیتەکانی زمانی ئەوانیش دەنووسین، دەبینین لە ئێستادا پیتە ئینگلیزیەکان بووەتە زمانی نوسینی ھەموومان.

 

ھەربۆیە بیرمکردەوە پرۆگرامێک دروست بکەم سەربەخۆ بین لەو بابەتە و تەقلید نەکەین لەھیچ شوێنێکی دیکەوە.

 

پرۆژەکەت ناوی چییە؟ چۆن دەستدەکەوێت؟

ئەم پرۆگرامە ناوی (کوردگرام)ە کە لە سەرجەم بەرنامەکانی ئەندرۆید و گووگڵ پلەی و ئەپ ستۆریەوە دادەبەزێنرێت، بەڵام بەشێوەی کارت دەکرێتەوە کە لە تەواوی مۆڵ و بازارەکان دایدەنێین و تەنھا یەکجار دەیکڕیت بە نرخی سێ ھەزار، داھاتەکەشی ھەر بۆ تێچوونی پرۆژەکە بەکاردەھێنرێتەوە.

 

کوردگرام شێوازی کارکردنی چۆنە؟

کوردگرام زمانی سەرەکی زاراوەی کوردی سۆرانی و کرمانجی دەبێت، جگە لەوەی سەرجەم زمانە سەرەکیەکانی جیھانی لەسەرە وەک ئینگلیزی و عەرەبی، بەڵام تۆڕێکی جیایە لەسەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی دیکە ھاوکات پەیوەست کراوەتەوە بە تێلیگرامەوە و ئەو کەسانەی تێلیگرام بەکاردەھێنن، دەتوانن بە ئاسانی لەھەردوو بەرنامەکە کاربکەن ئەگەر پێی خۆشبێت.

 

*پرۆژەی نوێ چی دەبێت؟

-پرۆژەی دیکەم دەبێت بەزمانی کوردی بەڵام ئەگەر خەڵک ھاوکاریم بکات.

 

خەندان لایف

kurdgram

edo
Author: edo