Kwshn nisan 0کۆمپانیای نیسان بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبیل داھێنانی نمونەیەکی سەرەتایی جۆرە کوشنێکی ئاشکراکردوە کەھەستەوەری ئارەقە کردنەوەی تێدایە بەجۆرێک ھاوکاری دەکات لەرێگری لەرووداوەکانی سەر رێگا گشتیەکان کەھۆشدارییان پێ دەدات لەبارەی ووشک بونەوەی لەشولاریانەوە.

چۆن ئه‌مه‌ سه‌لماوه‌؟

ئەو شۆفێرانەی رێژەیەکی کەمی ئاو دەخۆنەوە زیاتر رووبەرووی ھەڵەی گەورە دەبنەوە لەسەر رێگاکان ھاوشێوەی ئەو ھەڵانەی لەکاتی مەینۆشیدا دەیکەن ، ئەمەش دەرەنجامی توێژینەوەیەکی زانکۆی لۆفبرا و پەیمانگەی ئەوروپیە بۆ ووشکبونەوەی لەش.

لەگەڵ ئەوەشدا ووشکبونەوە و ئاو کەم خواردنەوە توشی نیشانەکانی ووشکھەڵاتن و ماندوێتی و سەرگێژخواردن و سەرئێشە و ووشکبونی ناو دەم دەکات.

کوشنەکەی نیسان لەمادەی Soak دروستکراوە کەرەنگی دەگۆڕێ کاتێ ئارەقەکە دەچێتە سەری و رەنگی شین بۆ زەرد دەبێت.

سه‌رچاوه‌: snnc

 

بۆ بینیبی چۆنیه‌تی كاركردنی ده‌توانن كرته‌ لێره‌ بكه‌ن تا ڤیدیۆ فێركارییه‌كه‌ی ببینن.

edo
Author: edo