سلێمانی – ھەردی عبدولڵا

لەئاھەنگێکی گەورەدا لەشاری سلێمانی پایتەختی ڕۆشنیری لەڕێکەوتی ٢٠١٧/١١/٣٠ لە ھۆتێلی گراند میلینیۆمی سلێمانی بەڕێوەچوو کۆمپانیای ھواوی ھەردوو بەرھەمەنوێیەکەی لەبواری موبایل مایت١٠ (mate١٠) و مایت ١٠ پڕۆ(mate١٠ pro) ی پێشکەش بەھاوبەشانی کرد.

 

مایت ١٠ لەلایەن کۆمپانیای(بۆرشە دیزاین) دروستکراوە و دەرگابۆ بواری تازەی مۆبایل دەکاتەوە لەبەکارھێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد.

 

ئەم بەرھەمانە شۆڕشێکە لەبورای مۆبایلدا بەھۆی تایبەت مەندییەکانیەوە وەک بونی پرۆسێسەری کیرن(٩٧٠) لەگەڵ سیستەمی بەکارھێنەری ڕاستەوخۆ(EMUI x.٠)، زنجیرە مۆبایلی ھواوی مایت١٠ توانای کارکردنی بەھیزو تەمەنێکی درێژی باتریەکانی ھەیە جگە لەدانانی تەکنەلۆژیای نوێی دەبڵ کامێرا لەکۆمپانیای لایکا.

بەبۆنەی نمایشکردنی بەرھەمەنوێییەکەی ھواوی (پیتەرفینگ) بەڕێوەبەری گروپی ھواوی لەعێراق وتی” بەکارھێنەران لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفەریقا ھەواداری تەکنەلۆژیان و ئارەزووی ئەوەیان ھەیە تازەترین داھێنانیان لەبەردەست بێت بۆ ئەوەی ڕێگا چارەی ئاسان و زیرەک بۆ ژیانی ڕۆژانەی خۆیان کاری تێدا ئەنجام دەدەن.

وتیشی”بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد لەزنجیرەی مایت١٠ ڕێگامان پێدەدات سنوورەکان ببڕین وبچینە سەردەمی مۆبایلی زیرەک کە کاراکردنی نێوان مرۆڤ وئامێر بەرەو پێش دەبات بەھۆی پەیوەندی خێراو توانای بەرزوو خێرایی لەداونلۆد کردن.

تایبەت مەندییەکانی مۆبایلی مایت ١٠ و مایت ١٠پڕۆ

* پرۆسێسەری کیرن(٩٧٠) یەکەم پرۆسێسەرە کە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد تایبەت بەمۆبایل لەخۆ دەگرێت، ھەروەھا یەکەی کارپێکردنی ھەستیار(NPU)

* شاشەی نمایش لەھواوی (Fullview Display) لەگەڵ دیزاینی شوشەیی ٣D لەگەڵ تەکنەلۆژیای دینامیکی (HDR١٠) بۆ زامنکردنی ڕەنگێکی جوانتر

* تەکنەلۆژیای شەحنی خێرا (سوپەر چارچ) لەھواوی لەلایەن کۆمپانیای(تی یو ڤی) پشتگیری دەکرێت، باترییەکەی ٤٠٠٠ میلی ئەمپێر لەکاتژمێرێکدا لەگەڵ سیستەمی بەکارھێنانی پاتری تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد

* دەبڵ کامێری لایکا لەگەڵ زوومی جۆری(SUMMILUX-H) کە دوو زوومەکەی (F/١.٦) لەگەڵ توانای بەرزوو زیرەکی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی

* بەکارھێنەری ڕاستەوخۆ(EMUI x.٠) تازەو ئاسانە و بەسیستەمی ئەندرۆید ڤیرژنی(٨.٠) کاردەکات

مۆبایلی مایت شاشەکەی لەقەبارەی(٥.٩) ئینجە بەکواڵێتی (١٦.٩) لەگەڵ سیستەمی دینامیکی بەرز(HDR١٠)، بەڵام شاشەی مایت ١٠پڕۆ قەبارەی (٦) ئینجەو بەتەکنەلۆژیای(OLED) کاردەکات بەکواڵێنی(١٨.٩) لەگەڵ سیستەمی دینامیکی بەرز(HDR١٠)

ھەردوو مۆبایلی مایت ١٠ و مایت ١٠پڕۆ سیستەمی دەبڵ کامێرا لەخۆ دەگرێت، سیستەکەکە بریتیە لەکامێرای یەکەم بەکواڵێتی (١٢) مێگا پێکسڵ لەگەڵ ھەستیاری ڕەنگەکان(RGB) کامێرای دووەم بەکوالێتی(٢٠) مێگاپێکسڵ لەگەڵ ھەستیاری ڕەنگەکان(MONOCHROME) چەسپاندنی وێنەکان(OIS) لەگەڵ باترییەکی بەتوانای ٤٠٠٠ میلی ئەمپێر لەکاتژمێرێکدا کەبەسیستەمی زیرەک کاردەکات، سیستەمی شەحنی خێرا ڕێگا دەدات لەماوەی (١٠) خولەکدا (%٢٠)ی ئامیرَکە شەحن بکرێت و لەماوەی (٣٠)خولەکدا (%٥٨) ئامیرَکە شەحن بکرێت.

 

edo
Author: edo