بەرپرسێکی پارتی ئاشکرایدەکات، حکومەتی ھەرێم جگە لە موچەی مانگی ئاب لەئەمساڵدا موچەی مانگی ئەیلولیش دابەشدەکات.

 

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌ڕان ئۆنلاین، ماڵپه‌ڕی دوارۆژ له‌زاری بەرپرسێکی باڵا لە پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاندووە، “دابەشکردنی موچەی مانگی ئاب بەردەوام دەبێت و حکومەت موچەی مانگی ئەیلولیش دابەشدەکات”.

 

سەرچاوەیەکە نه‌یوستووه‌ ناوی بڵاوبکرێتەوە، ئەوەشی خستەڕوو، دابەشکردنی موچە ناوەستێت و کاربەدەستدانی ھەرێم ئامادەن نەوت و داھاتی ھەرێم رادەستی بەغدا بکەنەوە و رێککەوتنێکی تازە لەگەڵ حکومەتی عێراقی ئەنجام دەدرێت، بەڵام کورد بەو بڕەی عێراق دیاریکردووە کە ١٢.٦٧%ە رازی نابێت، چونکە ئەمە بەشی تەواوی موچەی فەرمانبەران و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ناکات.

 

ھاوکات دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەکردایەتی حزبەکەی، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوەکەدا وتویەتی لەم ماوەیەدا موچەی تریش دابەشدەکرێت.

 

رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، گەر بەغدا موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بدات، ھەرێم ئامادەیە نەوت و داھاتەکەی رادەست بکات.

 

…….

تێبینی:

:: بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بابه‌ته‌كانی ئێمه‌تان پێ بگات ده‌توانن چه‌ند كۆمێنتێك له‌خواره‌وه‌ بنووسن.

 

edo
Author: edo