ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابینبکات، بەو مەرجەی ھەرێم دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانی ڕادەست بکات.
ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی کانونی یەکەم، ئەمین بەکر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە “لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و ئارامی شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تاوتوێی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم کراوە”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرووە کە عەبادی لەو کۆبوونەوەیەدا جەختی لەوەکردووەتەوە “ڕێز لەکیانی دەستوری ھەرێم دەگرێت و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابیندەکات، ھەرکاتێک دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان ڕادەستی عێراق بکرێت”.
دواڕۆژ
…
ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانه‌وێ ریكلامتان بۆ بكه‌ین بۆ ماوه‌ی ٥ ساڵ له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه و په‌ڕه‌كه‌مان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌وا ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ٠٧٧٠٩٤٤٩٩٩٠ خزمه‌تگوزاری ڤایبه‌ری به‌رده‌سته.
…