“عەبادی بە دوو مەرج ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بنێرێت”

abadi

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابینبکات، بەو مەرجەی  ھەرێم دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانی ڕادەست بکات.

ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی کانونی یەکەم، ئەمین بەکر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە “لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و ئارامی شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تاوتوێی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم کراوە”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرووە کە عەبادی لەو کۆبوونەوەیەدا جەختی لەوەکردووەتەوە “ڕێز لەکیانی دەستوری ھەرێم دەگرێت و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابیندەکات، ھەرکاتێک دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان ڕادەستی عێراق بکرێت”.

 

دواڕۆژ

 

ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ده‌تانه‌وێ ریكلامتان بۆ بكه‌ین بۆ ماوه‌ی ٥ ساڵ له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ و په‌ڕه‌كه‌مان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌وا ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ ٠٧٧٠٩٤٤٩٩٩٠ خزمه‌تگوزاری ڤایبه‌ری به‌رده‌سته‌.