حکومەتی عیراق داوای لیستی موچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک دەکات کە سەر بە ھەرێمن، سەرۆکی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایانیش، میکانیزمی دابەشکردنی موچەکە دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت: تا کۆتایی ئەمساڵ، بەشێوەی سلفە موچە دابەشدەکرێت.

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌ڕان ئۆنلاین، حەسیبە عەبدوڵڵا، سەرۆکی لقی کەرکوکی مامۆستایانی کوردستان، ڕاگەیاندووه‌: حکومەتی عیراق داوای لیستی موچەی مامۆستایانی بەشی کوردی لە پەروەردەی کەرکوک کردووە کە لەسەر میلاکی حکومەتی ھەرێمن، لەئێستاشدا ھەوڵەکانمان خستۆتەگەڕ بۆئەوەی لیستەکەیان بۆ ڕەوانە بکەین.

 

سەرۆکی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایان، به‌ تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی راگه‌یاندووه‌: “بڕیاردراوە لەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٨ی عیراق، شوێنی مامۆستایانی ھەرێم بکرێتەوەو بودجەی تایبەتیان بۆ تەرخان بکرێت، بەڵام تا کۆتایی ئەمساڵ بەسلفە مانگانە بڕێک پارەیان پێبدرێت”.

 

حەسیبە عەبدوڵڵا ڕەتیکردەوە بڕی پارەی مانگانەی مامۆستایان تا کۆتایی ئەمساڵ دیاریکرابێت و وتیشی:” تا ئێستا ئەو بڕە پارەیەی وەک موچە دەدرێتە مامۆستایانی کەرکوک دیارینەکراوە، بەڵام نازانین لەمانگی ئابەوە پێمان دەدرێت یاخود لەمانگی ١٠ی ئەمساڵەوە بۆمان ئەژماردەکرێت، ئەو بابەتە جارێ ڕوون نەبۆتەوە”.

edo
Author: edo

ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رده‌سته‌ له‌: عه‌ره‌بی