پەتاتە یەکێکە لەو سەوزانەی دەوڵەمەندە بە چەندین ڤیتامینی گرنگ کە جەستە پێویستی پێیانە، ھەروەھا لە پێکھاتەی چەندین چارەسەری جوانکاریدا بەکاردەھێنرێت.

پەتاتە ڕۆڵیکی باڵا دەبینێت لە بواری جوانکاریدا، دەبێتەھۆی تووندکردنەوەی پێست و دواخستنی نیشانەکانی بەرەوپێشچونی تەمەن و سپیکردنەوەی پێست و پاکردنەوەی لە پەڵە و زیپکە، ھەروەھا سوودێکی زۆری بۆ قژ ھەیە، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نیشاستەیەی کە لە پەتاتەدا ھەیە.

 

پەتاتە بۆ ئەم چارەسەرە جوانکاریانە بەکاربھێنە:

ھەڵوەرینی قژ: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین b، ماوەی ٢٠ خوولەک ئاوی پەتاتە لە قژ و بێخی سەربدە، دەیپارێزێت لە ڕوتانەوە و بەھێز و درێژی دەکاتەوە.

چارەسەرکردنی پەڵەی سەر پێست: ئاوی پەتاتە باشترین چارەسەرە بۆ چارەسەرکردنی پەڵەی سەر پێست، دەبێتەھۆی ڕێکخستنەوەی میلالین ی ناو پێست کە بەرپرسە لە دەرکەوتنی ئەو پەڵانە.

 

دواخستنی نیشانەکانی پیری: تێکەڵکردنی ئاوی پەتاتە لەگەڵ ئاوی لیمۆ بەشێوەیەکی یەکسان لەگەڵ یەک کەوچک زەیتی زەیتون، بەکارھێنانی بۆسەر ڕوخسار ماوەی ٣٠ خوولەک پێست دەپارێزێت لە دەرکەوتنی چرچولۆچی.

 

سه‌رچاوه‌: دواڕۆژ

edo
Author: edo