شێرپەنجەی پڕۆستات یەکێکە لەو شێرپەنجانەی کە تایبەتە بە پاوانە، بەبپێ توێژینەوەکان لە ھەر ٧ پیاوێکدا دانەیەکیان دووچاری ئەو نەخۆشیە دەبێتەوە، لەمڕۆشدا شێرپەنجەی پڕۆستات یەکێکە لە شێرپەنجە بڵاوەکان لە جیھاندا  و ساڵانە ھەزاران نێرینە بەو ھۆیەوە دەمرن.

 

ئەم نەخۆشیە دووچاری ڕژێنەکانی پرۆستات دەبێت ، بەڵا/ لەوانەیە بپرسیت ڕژێنی پڕۆستات چین و د دەکەوێتە کوێی لەشی مرۆڤەوە؟

ڕژێنی پڕۆستات بەشێکە لە کۆئەندامی زاو و زێ لە ڕەگەزی نێرینە دا. قەبارەکەی ھێندەی گوێزێک دەبێت و دەکەوێتە پێش ڕێکە و لە ژێر میزەڵداندایە. کارەکەی بریتییە لە دروست کردنی دەردراوێک کە سپێرم دەتوانێت تێیدا بجوڵێت.

 

ئایا شێرپەنجی پڕۆستات دووچاری کێ دەبێتەوە؟

 

شێرپەنجەی پڕۆستان بەگشتی دووچاری ئەو کەسانە دەبێتەوە کە ئەم خاڵانەی خوارەوەیان تێدایە: –

١-  تەمەن: لەگەڵ چونە تەمەنەوە ئەگەری توشبوون زیاد دەکات.
٢- نەتەوە: ئەفریقی- ئەمریکی ئەگەری توشبوونی زیاترە بە ڕێژەی ٦٠٪ بەڵام لە نەتەوەکانی ئاسیا ڕیژەی توشبوون کەمترە.
٣-  بۆماوەیی: دوو کەسی توشبوو لە خێزاندا ئەگەری توشبوونت پێنج ھێندە زیاد دەکات. ئەگەر زیاد لە سێ کەسی توشبوو لە خیزانەکەت دا ھەبێت بە دڵنیایی توشی شێرپەنجەی پڕۆستات دەبیت.

٤-   شێوازی ژیان: قەڵەوی، جگەرە کێشان، خواردنی خۆراکی چەور و کەمی جوڵەی جەستە.

لەوانەیە لە قۆناغە زۆر سەرەتاییەکانی نەخۆشیەکەدا، ھەست بە ھیچ نیشانەیەک نەکرێت بەڵام لەگەڵ تەشەنەکردنی شێرپەنجەکەدا، ھەندێک نیشانە دەردەکەون کە دەبێت زۆر بەوریاییەوە چاودێریان بکرێت و بە زوو ترین کات سەردانی پزیشکی تایبەتی بکرێت بۆ ئەوەی دڵنیایی لە سەر جۆری نەخۆشیەکە وەربگیرێت.

نیشانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە: –

 

– بوونی گرفت لە کاتی میزکردندا، میزکردنی ھێواش و لاواز یاخود زۆر میزکردن لە کاتی شەواندا.
– بوونی خوێن لە میز و سپێرمدا.
– کێشەی ڕەپبوونی ئەندامی نێرینەی پیاوان- کێشەی ڕەپبوون-
– بوونی ئازار لە ناوچەی حەوز، سمت، بڕبڕەی پشت، پەراسوو، یاخود ھەرناوچەیەکی تر کە شێرپەنجەکە لێوەی بڵاودەبێتەوە بۆ ئێسقانەکان.
– لاوازی و سڕبووی قاچ و ڕان ، یاخود لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ لەسەر میزەڵدان و ڕیخۆڵە.

لەکاتی بونی ھەرکامێک لەو نیشانانەدا، ھەرچەندە مەرج نیە ڕاستەحۆ پەیوەندی بە شێرپەنجەوە ھەبێت، پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت و پشکنینی تایبەتی بۆ بکرێت.

 

وەرگێڕانی : محەمەد نەجمەدین

amano
Author: amano

سه‌رپه‌رشتیاری ئۆنلاین