بەھۆی شەپۆلی باران و پێشینی روودانی لافاو بەتایبەت بەپشتبەستن بە ڕاپۆرتی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم کە تیایدا ئاراستەی سنورەکە کراوە ئیدارەی گەرمیان  بریاریدا سبەینێ یەکشەممە (۱۸ی شوباتی ۲٠۱۸) لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت لە سنورەکە پشوی رەسمی بێت، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئیدارەی گەرمیان كه‌تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ تێیدا  ھاتووە کە بە پشتبەستن بە راپۆرتی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان کە ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان کراوە و تیایدا پێشبینی باران بارینی زۆر ڕوودانی لافاو لەناوچەکە کراوە ,ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا، سبەینێ یەکشەممە (۱۸ی شوباتی ۲٠۱۸) لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت لە سنورەکە بکرێتە پشوی رەسمی ، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان کە ئەرکیان خزمەتکردنی ھاولاتیانی سنورەکە دەکرێت .

amano
Author: amano

سه‌رپه‌رشتیاری ئۆنلاین