ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لە وەرگرتنی بەشە خۆراکی دوو مانگی ئەمساڵ بێبەش دەکرێن و پەرلەمانتارێکی کوردیش لە ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە وەزارەتی بازرگانی دەکات، بە پارە قەرەبووی ھاوڵاتیان بکاتەوە.

 

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌ڕان ئۆنلاین، ئەمین بەکر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، راگەیاندووه‌:” بەھۆی پێنەدانی بەشە خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتیان، وەزیری بازرگانی عیراقمان بانگھێشتی پەرلەمان کردووە و داوامان لێکردووە قەربووی ھاوڵاتیان بکرێتەوە.

 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی راگه‌یاندووه‌: وەزیری بازرگانی ئەوەشی ئاشکراکردەوە کە دابەشکردنی بەشە خۆراک بەسەر ھاوڵاتیاندا بەھۆی کێشەی گواستنەوەو درەنگ ھێنانیان بە شێویەکی رێکخراو، مانگانە لە کاتی خۆیدا دابەش ناکرێت.

 

ئەوەشی خستەڕوو کە داوایان لە وەزیری بازرگانی کردووە لەبری فەوتانی بەشە خۆراکی دوو مانگی ئەمساڵ، قەرەبووی ھاوڵاتیان و بکرێتەوە و ھاوشێویەی ساڵانی پێشو پارەیان پێبدرێت.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە بریکارێکی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتیان ئاشکرایکرد بەشە خۆراکی مانگی ٣ و ٤یان بەدەست نەگەیشتەوە و زۆرێک لە شمەکەکانیش کە دێن بە نا تەواوی دەرێت یاخود کوالێتیان خراپە .

edo
Author: edo