رەنگە زۆرێک کەس پێی وابێ باشترین چارەسەر بۆ ھەڵکروزانی کۆتایی و سەرتاڵەکانی قژ و ڕوتانەوەی، بڕین و شێدارکردنیەتی کەبەھۆکاری گرفتی کەمی خۆراکی و بەدخۆراکی و بەرکەوتنی تیشکی خۆر و بەکارھێنانی شامپۆی نەگونجاو و وشکردنەوەی قژەوە دروست دەبێت سەرباری بەکارھێنانی بۆیە. بەپێی راپۆرتێکی Womansday چەندین رێگای ئاسان ھەن بۆ چارەسەر: ١- بڕینی قژ بەتایبەت سەرتاڵەکانی٢- بەکارھێنانی کرێمی گونجاو بۆ قژ و ٢٠ دەقیقە پێوەی جێ بھێڵرێت دواتر بەئاو بشۆرێت.

٣- چارەسەر بەماسک ١: زەردێنەی ھێلکە و ١ کوچک زەیتی بادەم تێکەڵ بکە و با ٣٠ دەقیقە بەسەرتەوە بێت پاشان بەئاوی سارد بیشۆ. ماسکی ٢: ئەفۆگادۆ بفلیقێنەوە و بیدە لەقژت بەشێداری و بیشۆ و با ٣٠ دەقیقە پێوەی بێت پاشان بیشۆ.٤- زیادبونی فۆلیک ئەسید و خواردنی بیوتین: ئەمەش لەسەوزەی گەڵادار و پرتەقاڵ و سۆیا و گەنمدا ھەیە، کەھاوکارە لەبەرھەمھێنانی خڕۆکە سورەکانی خوێن کەگەشەی قژ بەھێز دەکات، لەوانەش خۆراکە دەوڵەمەندەکان بەبیوتین دەگرێتەوە وەک برنجی بۆر و پاقلەی سۆیا و نیسک و بەزالیا و گوێز.٥- بەزەیت مەساژی بکە و زەیتی زەیتونی لێ بدە، ئەمەش ھاندەری بێخی سەرەو ئەگەر زەیتی گوێز ھیند یان زەیتی کونجی ش بەکاربھێنیت ھەمان سودی دەبێت.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی

amano
Author: amano

سه‌رپه‌رشتیاری ئۆنلاین