ھەموو ئارەزوو دەکەین قژمان وەک کارەکتەری ناو فلیمەکان تەندروست و بریقەدار و جوان دەربکەوێ، بۆ ئەم مەبەستەش چەند ھەنگاوێکی سادەمان دەوێت بیگرینە بەر.

 

١. قژت بپارێزە: ھەمیشە قژت لە خۆر، ڕەشەبا و باران بپارێزە، چونکە پیسی و تیشکی ڕۆژ تاڵەکان ھیلاک و وشک دەکەنەوە، رەنگە پێستی سەر تووشی پیسی و ھەوکردن بکات.

٢. کاتێک قژت تەڕە ئاگاداری بە، چونکە لەو کاتانەدا تاڵەکان ناسکتر دەبنەوە، کاتێک بە شامپۆ دەیشۆیت توند مەبە لەگەڵیا، ڕاستەوخۆش شانەی مەکە دوای شتن.

٣. دوای سەر شتن ھەمیشە کۆندیشنەر بەکاربێنە، مەیدە لە پێستی سەرت با چەور نەبێت، ٣ سانتیم دەتوانیت لە خوارترەوە کۆندیشنەرەکەی لێبدەیت.

٤. با شامپۆ و کۆندیشنەرەکەت ھەمان مارکە بن، واتە ٢ جۆری جیاواز مەکرە، باشترە ھەردووکیان بەرھەمی ھەمان کۆمپانیا بن، بەو شێوەیە سوودی زیاترە.

٥. زیاد لە پێوسیت گەرمی بۆ قژت بەکارمەھێنە، بابەتەکانی قژ گەرم کردن وەک ئوتو موجەفیفە و ڤێر قژەکان دەسوتێنن و وشکی دەکەنەوە، تەنھا لە کاتی پێویست بەکاریان بھێنە یان گەرمیەکانیان کەم بکەرەوە، باشترە پارێزەری قژ بەکاربھێنیت لە پێشدا.

٦. قژت بە تووندی مەبەستە چونکە پچڕان دروست دەکات لە تاڵەکاندا.

 

٧. لە کاتی خەوتندا توند پرچی مەکە، باشترە بە شلی و لەسەر لا پرچی بکەیت بۆ دورکەوتنەوە لە تێکەڵ بوون و ئاڵۆسکانی قژەکە.

٨. باشترە بەرگە سەرینەکانتان لە قوماشی سەتەن بێت، بۆ پارێزگاری تاڵە قژەکان لە پچڕان.

٩. لە کاتی قژ وشک کردنەوەدا بەدەست قژەکە مەگرە، ڕەنگە زووتر وشک بێتەوە بەڵام بەوجۆرە زیاتر تاڵەکان دەوەرن، باشترە تەنھا ھەوای موجەفیفەکەی بەربکەوێت.

١٠. زوو زوو زەیتەکان بۆ قژت بەکاربھێنە، زۆر گرنگە بۆ مانەوەی قژەکە بە تەندروستی و وادەکات پێستی سەر زەیتە سروشتیەکانی خۆی دەربدات، دەتوانیت دواتر بە شامپۆیەکی ئاسایی بیشۆیت.

١١. بەپێی جۆری قژەکەت زوو زوو ماسک بۆ قژت بکە، گرنگە بۆ چارەسەری کێشەکانی قژ.

١٢. دوور بکەوەرەوە لە نەفشکردنی قژ، ھەموو پێکھاتەی قژەکە تێکدەدات.

١٣. ئاوی سارد بەکاربھێنە بۆ سەر شتن، پێویست ناکات وەک سەھۆڵ ساردبێت ئاوەکە، تەنھا وەک پلەی گەرمی ژوور بێت، ئاوی گەرم وەک ھەوای گەرم خراپە بۆ قژ.

١٤. قژ داھێنان باشە بۆ بڵاو کردنەوەی زەیتە سروشتیەکانی قژ بەڵام زیاد لەپێویست دووبارەی مەکەرەوە، شانەی پلاستیکی بەکار مەھێنە.

١٥. خواردنەکان با تەندروست بن، خواردنی تەندروست و دەوڵەمەند بە ڤیتامین و پرۆتین زۆر بەسوودە بۆ جوانکردن و مانەوەی قژ بە تەندروستی.

١٦. زۆر بەرھەمی قژ بەکارمەھێنە، ھەندێک بەرھەمی وەک شامپۆ و کۆندیشنەر و سیرەم گرنگە ھەمیشە، بەڵام بەرھەمەکانی تری قژ زۆر بەکار‌ھێنانیان زیان دەگەیەنن بە قژەکە.

١٧. مانگی ١ جار شامپۆی ڕونکەرەوە  clarifying shampooبەکاربھێنە بۆ قژ، یارمەتی قژەکە دەدات لەو کێشانە ڕزگاری بێت کە شامپۆو کۆندیشنەرەکان لەسەر قژەکە دروستیان کردووە.

 

سه‌رچاوه‌

SNN: شارۆ سەراج

edo
Author: edo