کۆمەڵێک پاککەرەوە و سابوون کە ھەڵدەستن بە پاککردنەوەی جەستە بەشێوەی جۆراوجۆر کە بە دۆستی پێست و قژ دادەنرێن، یەکێک لەوانەش سابوونی رەقییە.

سابوونی رەقی کە پێکھاتەکەی زۆربەی سروشتییە و گەلێک سوودی بۆ پێست و قژ دەبێت و پسپۆڕانی تەندروستی و جوانکاری، دووپات لەسەر بەکارھێنانی دەکەنەوە، چونکە قژ لە کرێش دەپارێزێت و پێست بە درەوشاوەیی دەھێڵێتەوە.

 

سووده‌كانی

گرنگترین سوودەکانیشی کە لەلایەن پسپۆڕانی تەندروستییەوە دەستنیشان کراوە ئەمانەی خوارەوەن.

سابوونی ڕەقی خانەکانی پێست نوێ دەکاتەوە و گەنجتری دەکاتەوە و کاری چرچبوونی پێست دوا دەخات، ھەروەھا تاڵە قژەکان بەھێز دەکات و خانەکانی دەبووژێنێتەوە و رێگری لە قژ ھەڵوەرین دەکات.

پێستی جەستە لە بۆنی ناخۆش رزگار دەکات و خانەکانی پێست نوێ دەکاتەوە و بەمەش عارەقکردنەوە و کردنە دەرەوەی ژەھر لە پێستەوە ئاسان دەبێت، پێست تووشی ھەستیار ناکات و ئەو ناوچانەی پێست تووشی ڕەشبوون دەبنەوە لەم گرفتە رزگار دەکات.

بۆ چارەسەری زیپکە بەسوودە و رێگری لە دروستبوونی زیبکە دەگرێت، بۆ کرێشی قژ بەسوودە و چارەسەری دەکات، ناھێڵێت قژ تووشی سپیبوون و پیربوون ببێت

edo
Author: edo