پارەی چاودێرانی پڕۆسەی ریفراندۆم لەسنووری پارێزگای ھەڵەبجە دابەشدەکرێت، بەرپرسێکی ئۆفیسی ھەڵەبجەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنیش رایدەگەیەنێت: لەسبەینێوە دەستبەدابەشکردنی پارەکە دەکرێت.

 

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌ڕان ئۆنلاین، ھاوکار ھادی بەرپرسی ھۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان لەفەرمانگەی ھەڵەبجەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی بە  راگەیاند: سبەینێ پێـنج شەممە بەرواری ١٦/١١/٢٠١٧ کاتژمێر ٨ سەر لەبەیانی بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو، لەفەرمانگەکەمان دەستدەکرێت بەدابەشکردنی پارەی چاودێرانی پڕۆسەی ریفراندۆم.

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمپیسیۆن به‌تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی راگه‌یاندووه‌:”ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕۆژی پڕۆسەی ڕیفراندۆم لەسنوری پاریزگای ھەڵــەبجە دەکەین، لەکاتی ھاتنیان بۆ وەرگرتنی پارەکە، کۆپییەکی رەنگاو ڕەنگی باری شارستانی لەگەڵ خۆیان بھێنن”.

 

edo
Author: edo