چۆنیه‌تی بوونه‌ ئه‌ندام له‌ماڵپه‌ڕی گه‌ڕان ئۆنلایندا

ئه‌گه‌ر له‌رێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه‌ ده‌تانه‌وێ تۆمار بن.

بۆ بوونه‌ ئه‌ندام له‌ ماڵپه‌ڕی گه‌ڕان ئۆنلاین دا سه‌ره‌تا كرته‌ له‌سه‌ر www.gerran.online ده‌كه‌ین دواتر له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ (هه‌ژماره‌كه‌م) كرته‌ له‌وێ بكه‌ چوارگۆشه‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ له‌خواره‌وه‌ نووسراوه‌ (بوونه‌ئه‌ندام) كرته‌ له‌وێ بكه‌ن. وه‌ك ئه‌و وێنانه‌ی خواره‌وه‌:

هه‌نگاوی یه‌كه‌م:

step on for register

هه‌نگاوی دووه‌م:

step two for register

هه‌نگاوی سێیه‌م:

ده‌توانن وه‌ك ئه‌و وێنه‌ی خواره‌وه‌ زانیارییه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه‌:

له‌بۆشایی یه‌كه‌مدا ناوێك ده‌نووسین، بۆ نموونه‌: ahmad

له‌بۆشایی دووه‌مدا پۆستێكی ئه‌لیكترۆنی ده‌نووسین، بۆنموون: [email protected]

له‌بۆشایی سێیه‌مدا تێپه‌ڕه‌وشه‌(پاسۆرد)ێك ده‌نووسین.

له‌بۆشایی چواره‌مدا تێپه‌ڕه‌وشه‌كه‌ دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ تێیدا.

دواتر كرته‌ له‌سه‌ر دوگمه‌ی (تۆماری بكه‌ ئێستا)

step three to register

پیرۆزه‌ بوونه‌ خاوه‌نی هه‌ژماری خۆتان.


ئه‌گه‌ر له‌رێگه‌ی تابلێت یا مۆبایله‌وه‌ ده‌تانه‌وێ تۆمار بن.

ئه‌گه‌ر له‌رێگه‌ی تابلێت یا مۆبایله‌وه‌ سه‌ردانی ئێمه‌تان كردووه‌ و ده‌تانه‌وێ ببنه‌ ئه‌ندام ئه‌وا له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ له‌لای چه‌پی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان ئایكۆنێكی له‌شێوه‌ی سه‌ری مرۆڤی تێدایه‌ كرته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، دواتر له‌به‌شی خواره‌وه‌ نووسراوه‌(لێره‌وه‌ خۆتان تۆمار بكه‌ن) كرته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و خۆتان تۆمار بكه‌ن هه‌روه‌ك زانیارییه‌كانمان و ئه‌و هه‌نگاوانه‌شمان له‌خواره‌وه‌ له‌رێگه‌ی وێنه‌وه‌ روونكردووه‌ته‌وه‌.

هه‌نگاوی یه‌كه‌م:

ئه‌و ئایكۆنه‌ی كه‌ خراوه‌ته‌ نێو بازنه‌ سووره‌كه‌وه‌.

moblie register step one

 

هه‌نگاوی دووه‌م:

وه‌ك له‌به‌شی خواره‌وه‌ ده‌بینین نووسراوه‌(لێره‌وه‌ خۆتان تۆمار بكه‌ن) كرته‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین

mobile register step two

هه‌نگاوی سێیه‌م:

له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌بینین كه‌ له‌چوار بۆشایی پێكهاتووه‌، وه‌ك وێنه‌ی دواتر پڕی بكه‌نه‌وه‌ به‌زانیارییه‌كانی خۆتان.

mobile register step three

 

هه‌نگاوی چواره‌م:

ته‌ماشا بكه‌ن وێنه‌ی هه‌نگاوی سێیه‌ممان چۆن پڕكردووه‌ته‌وه‌ و پاشان كرته‌ بكه‌ له‌سه‌ر دوگمه‌ی (تۆماری بكه‌ ئێستا)

mobile register step four

 

ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌نگاوه‌كانی خۆتۆماركردن بوو له‌ماڵپه‌ڕی گه‌ڕان ئۆنلایندا.

هه‌ر كێشه‌یه‌كتان بۆ هاته‌ پێش تكایه‌ یا پۆستێكی ئه‌لیكترۆنی بنێرن بۆ [email protected] یاخود له‌رێگه‌ی ڤایبه‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ ٠٧٧٠٩٤٤٩٩٩٠ تا به‌زووی كێشه‌كانتان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.