زانکۆی سلێمانی ڕونکردنەوەیەک لەبارەی پێدانی بڕە پارەیەک وەک پاداشت بەمامۆستایان دەدات و سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستایانەی توێژینەوەیان لەمیدیا جیھانی و ناوخۆییەکاندا بڵاوکردۆتەوە بڕە پارەیەکیان وەک پاداشت بۆ خەرجدەکرێت.

 

به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی، د.ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەوەکالەت، ڕاگەیاندووه‌ “ئەو مامۆستایانەی توێژینەوەیان ئەنجامداوەو لەمیدیا جیھانیەکان یان ناوخۆییەکان بڵاوکراوەتەوە، بەبڕیاری ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی، شایستەیەکی داراییان بۆ خەرجدەکرێت”.

 

وتیشی:”شێوازی خەرجکردنی پاداشتەکە ئەگەر مامۆستاکە ھەڵگری بڕوانامەی پڕۆفیسۆرو دکتۆرو ماستەر بێت، بەگوێرەی توێژینەوەکە شایستە داراییەکەی بۆ خەرجدەکرێت”.

بڕی میدیا ناوخۆیی و جیهانییه‌كان

سەبارەت بەبڕی ئەو پارەیەش کە بۆ مامۆستاکە سەرفدەکرێت، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی وتی:”ئەگەر توێژینەوەکە لەمیدیا جیھانیەکاندا بڵاوکرابێتەوە ئەوا بڕە پارەیەک بۆ مامۆستاکە خەرجدەکرێت کە لەیەک ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە دوو ملیۆن دینار”.

 

ئەوەشی باسکرد، “بەڵام ئەگەر توێژینەوەکە لەمیدیا ناوخۆییەکاندا بڵاوبکرێتەوە، بڕی پاداشتەکە لە ٢٠٠ ھەزار دینارەوە دەستپێدەکات، واتە پارەی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکە لەمیدیا ناوخۆییەکاندا کەمترە، بەگشتیش لەئێستادا دەست بەخەرجکردنی پاداشتەکە کراوەو پێشتریش بڕی ٢٧ ملیۆن دینار بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکرابوو”.

edo
Author: edo