ئەمەریکا: ھەر فڕۆکەیەکی جەنگی بنێردرێتە ئاسمانی کوردستان دەخرێتە خوارەوە

iarport usa

iarport usa

سەرۆکی ڕێکخراوی “فۆرم کیدومی” ئیسرائیلی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت کە لە سەرچاوە تایبەتەکان زانیاری دەست کەوتووە کە ھێزەکانی ئەمەریکا بە بەغدا و تاران و ئەنکەرەیان راگەیاندووە ھەر فڕۆکەیەکی جەنگی سنووری ئاسمانی کوردستان ببەزێنێت، دەبێتە ئامانجی ئەوان و دەخرێتە ‌خوارەوە.

 

د.ئایدی کوھین سەرۆکی ڕێکخراوی “فۆرم کیدومی” ئیسرائیلی بۆ مافەکانی مرۆڤ و مامۆستای زانکۆی بارئیلانی ئیسرائیلی ڕای گەیاندووە: “لە سەرچاوە تایبەتەکانم زانیاریم دەست کەوتووە، ھێزەکانی ئەمەریکا بەیانێکیان دابەش کردووە بەسەر تەواوی ھێزەکانی بەغدا و باڵوێزخانەی ئێران و تورکیا لە عێراق.”

 

دووپاتی کردووەتەوە: “بە ڕێگریکردن لە فڕینی ھەر فڕۆکەیەکی جەنگی یان چاودێری بەسەر سنووری ئاسمانی کوردستان، ھەر فڕۆکەیەکی جەنگی سنووری ئاسمانی کوردستان ببەزێنێ دەبێتە ئامانجی ئەوان و دەخرێتە ‌خوارەوە.”

 

پێشتریش ئەمەریکا لە ٢٠١٤ لەوکاتەی تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر گوێڕ و مەخموور، بە پەلە ھاتە سەرخەت و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا بۆ پشتیوانی کوردستان ھاتنە ئاسمان و بۆردمانی تیرۆریستانی داعشیان لە مەخموور و گوێڕ کرد.

 

سه‌رچاوه‌: وشه‌

hez