یەکێک لە پارچە گرنگەکانی نێو بزوێنەر وسیستمی ساردکردنەوە، پەمپی ئاو (واتەر پەمپ) ــە کە بە دڵی سیستمەکە ناسراوە، لێرەدا کەمێک باس لە چۆنێتی کارکردنی دەکەینز

واتەر پەمپ بە قایش بەستراوەتەوە بە کڕانک شەفتی بزوێنەرەکەوە و بە شێوەی میکانیکی کاردەکات، کاری واتەرپەمپ بریتییە لە ناردنی ئاوی گەرم لەناو بزوێنەرەوە بۆ ناو ڕادێتەر بەمەبەستی ساردکردنەوەی، ئەم کارەش لە ڕێگەی چەند پەڕە (ئیمپیلەر) ێکەوە ئەنجام دەدات کە لە کانزا یان پلاستیک دروستکراون، ئەم پەڕەیانە بەپێی جۆری ئۆتۆمبێل و ئەو ژینگەیەی کە تیایدایه دەگونجێنرێت بە شێوازی تایبەت و جیاواز دیزاین کراون، ئاو لە ناو بزوێنەر ڕادەکێشنەوە و دەینرێن بەرەو ڕادێتەر، بەوەش سوڕی ئاو بۆ سارکردنەوەی بزوێنەر بەردەوامیی دەبێت.

ئەگەر واتەرپەمپ کارنەکات چی ڕوودەدات؟

ئەگەر واتەرپەمپ کارنەکات، ئەوا جوڵە و سوڕی ئاو لە نێوان رادێتەر و بزوێنەر دەوەستێت و ڕاستەوخۆ ئوتومبێلەکەمان حەماوەی بەرزدەبێتەوە دەچێتە حاڵەتی ئۆڤەرهیتینگەوە.

خەڵک – زانیاریی میکانیکی-Mechanical Knowledge

….

زانیوته‌ gerran.online كاری چییه‌؟ كرته‌ له‌سه‌ر ئێره‌ بكه‌

ئه‌گه‌ر پیشه‌یه‌كت هه‌یه‌ یا كۆمپانیا یا شوێنی كار ئێمه‌ بێبه‌رامبه‌ر هاوكاریت ده‌بین بۆ ریكلامكردن

كاری ئه‌م ماڵپه‌ره‌ ریكلامكردنه‌ بێبه‌رامبه‌ر

amano
Author: amano

سه‌رپه‌رشتیاری ئۆنلاین