رێژەیەکی زۆری خەڵک گرفتی کەم خەوی یان ھەیە بەھۆی ئازارێکی لەش و سەرئێشە و سک ئێشە و قوڕگ ئێشە و کۆکە، ھەندێکی تریش بەھۆی زۆر خواردنەوەی کافایینەوە لەرۆژدا، و بەکارھێنانی مۆبایل و بونی رووناکی لەژووردا.

 

بۆ رزگاربون لەو گرفتە و تا زوو خەوت لێ بکەوێت باشترە:

١.شیر بخۆیتەوە بەگەرمی ئەمەش مێشک ھێوردەکاتەوە و کەسەکە لەنیگەرانی و دڵەراوکێ دەپارێزێت و ھەستی ھێوربونەوەی پێ دەبەخشێت و یەکسەر خەوی لێ دەخات.

٢.نەعنا : ھەرس ئاسان دەکات و کاری کۆئەندامی ھەرس باشتر دەکات و رزگاری دەکات لەگرفتەکانی گەدە، و سەرئێشە ناھێڵێت.

٣.بەیبون: ئەمەش لەو رووەکانەیە کەبۆنێکی خۆشی ھەیە و کاریگەری ھەیە لەسەر مێشک و ھێوری دەکاتەوە و پشووی پێ دەدات و ھاوکارە لەخەوتن بەشێوەیەکی سروشتی.

٤.زەنجەبیل: رزگارت دەکات لەگرفتی سەرما بون و ئازاری سەر و دەم، و گرفتەکانی تری دەماری، ئەمەش بەباشترین دادەنرێت بۆ گرفتی دڵەراوکێ و قەلەقی و مەراقی شەوانە.

 

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی

edo
Author: edo