ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدانی سەنگەر دەدات و وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدانیش جەختدەکاتەوە لەسەر ئامادەکارییان بۆ دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبونیش بەسەر کەسوکاری شەھیدانی شەڕی داعش دەستپێکردووە.

 

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌ڕان ئۆنلاین فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم ڕاگەیاند،”دوو پرسی تایبەت بەدابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدان لەوەزارەتەکەمان ئامادەکاری بۆکراوەو ئەوانیش دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدانی سەنگەرو دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدانی شەڕی داعش”.

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به‌تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی راگه‌یاندووه‌ “لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمەوە ڕەزامەندی دراوە بۆ دابەشکردنی ١٢ ھەزار پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدانی سەنگەر، ئێستاش چاوەڕوانی دیاریکردنی زەویەکان دەکرێت لەلایەن وەزارەتی شارەوانیەوە”.

چۆنیه‌تی دابه‌شكردنه‌كه‌

ڕونیشیکردەوە، بۆ دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبون و زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدانی شەڕی داعش، لیژنەیەکی باڵا پێکھێنراوەو داواکراوە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە خزمەتگوزاری بگەیەنێتە یەکەکانی نیشتەجێبون و داواش لەوەزارەتی شارەوانی کراوە زەوی دیاریبکات لەوناچانەی یەکەی نیشتەجێبونی تێدا دروستنەکراوە.

 

سەبارەت بەوادەی دابەشکردنی یەکەکانیش، وتەبێژی وەزارەتی شەھیدان ئاشکرایکرد، “چاوەڕوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین دوایین ئاماری شەھیدان ئاشکرابکات و بەڵێنیشدراوە لەداھاتویەکی نزیکدا خزمەتگوزاری یەکەکانی نیشتەجێبون کۆتایی بەکارەکانیان بھێندرێت، دواتر دابەشدەکرێت بەسەر کەسوکاری شەھیداندا”

edo
Author: edo